زەبوورەکان23ckb_bib
زەبوورێکی داود.
1یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت.2لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت ودەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،3گیانم دەبووژێنێتەوە.بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکاتلە پێناوی ناوی خۆی.4ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،لە هیچ خراپەیەک ناترسم،لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.5سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.6بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.