زەبوورەکان21ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت.چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!2ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە ولە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه.3بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد وتاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد.4داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی،ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە.5بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە،تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.6بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ،بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت.7لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت،بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت.8دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات،دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت.9کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت،لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت،ئاگریش دەیانخوات.10ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت،نەوەیان لەناو ئادەمیزاد.11هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا وبیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون،12چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن،کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت.13ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە،گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.