زەبوورەکان20ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.2با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت ولە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.3با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت وهەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.4با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی وهەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.5هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت وبە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.
6ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات،لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.7هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.8ئەوان چەمانەوە و کەوتن،بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.9ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!