زەبوورەکان2ckb_bib

1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن وگەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوەلە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن:3«با کۆتەکانیان بشکێنین وزنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»
4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە،لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»
7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت.8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت ووەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»
10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،بە لەرزەوە دڵخۆش بن.12کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت ولە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.