زەبوورەکان19ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات،گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.2ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن،شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.3هیچ قسە و زمانێکیان نییە،دەنگیان نابیسترێت،4بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی،وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،5کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە،وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.6لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت ودەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری،هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.
7فێرکردنی یەزدان تەواوە،دەروون دەبووژێنێتەوە.شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە،ساویلکە دەکەنە دانا.8ڕێنمایی یەزدان دروستە،دڵ خۆش دەکات.ڕاسپاردەی یەزدان پاکە،چاو ڕۆشن دەکات.9لەخواترسی بێگەردە،هەتاهەتایە سەقامگیرە.حوکمی یەزدان ڕاستە،بە تەواوی ڕاستودروستە.
10ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،لە زێڕی بێگەردی زۆر،لە هەنگوین شیرینترن،لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.11خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.12کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.13خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە،وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت.ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم،لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.
14با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵمجێی ڕەزامەندی تۆ بێت،ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم .