زەبوورەکان16ckb_bib
پاڕانەوەیەکی داود.
1ئەی خودایە، بمپارێزە،چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.2بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»3هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،ئەوانە شکۆدارن.4ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،دەردیان زۆر دەبێت.خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم وناویشیان لەسەر لێوم نابێت.5ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.6گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.7ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.8هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.9بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،10چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.11ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.