زەبوورەکان15ckb_bib

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟
2ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت وڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و3بە زمانی بوختان ناکات،کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات وهاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،4کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکارانبەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،5کە پارە بە سوود نادات وبەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.ئەوەی ئەم شتانە بکات،هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.