زەبوورەکان147ckb_bib

1هەلیلویا!چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!
2یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.3دڵشکاوان چاک دەکاتەوە وبرینیان ساڕێژ دەکات.4ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات وهەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.5پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،تێگەیشتنی بێ سنوورە.6یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات وبەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.
7بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.
8ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،9خۆراکی ئاژەڵ وبێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.
10یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،11بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.
12ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە،ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە.
13یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات،کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات.14لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات،لە باشترین گەنم تێرت دەکات.
15فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت،پەیامی ئەو زوو دێتەجێ.16بەفر وەک خوری دەبارێنێت،زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە.17تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا.کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟18پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە.بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت.
19پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت،فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل.20ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە،حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.هەلیلویا!