زەبوورەکان14ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،زەبوورێکی داود.
1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات.2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە.4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.6ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.7با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!