زەبوورەکان133ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.3وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێبەسەر کێوی سییۆن،چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.