زەبوورەکان129ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران.
1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد وهێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،پەتی بەدکارانی پچڕاند.5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنەڕیسوا بن و ببەزن.6با بە دەردی گیای سەربان بچن،پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات ونە باوەشی گیشەکەر .8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»