زەبوورەکان128ckb_bib
گۆرانی گەشتیاران.
1خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.2بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.3ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.4ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێتئاوا بەرەکەتدار دەبێت.5یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،چاکەی ئۆرشەلیم ببینیتهەموو ڕۆژانی ژیانت و6منداڵی منداڵەکانت ببینیت!ئاشتی بۆ ئیسرائیل!