زەبوورەکان125ckb_bib

گۆرانی گەشتیاران.

1ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.2وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
3داردەستی خراپەکارانلەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،نەوەک ڕاستودروستاندەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.
4ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.5بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.ئاشتی بۆ ئیسرائیل!