زەبوورەکان121ckb_bib

گۆرانی گەشتیاران.

1چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،یارمەتی من لەکوێوە دێت؟2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.
3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێتخەواڵوو نابێت و نانوێت.
5یەزدان پارێزگاری تۆیە،یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،نە مانگ بە شەو.
7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،گیانت دەپارێزێت.8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.