زەبوورەکان120ckb_bib

گۆرانی گەشتیاران.

1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە وبە دەنگمەوە هات.2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکەلە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3چیت پێدەدرێت،چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ،کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشالەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.7من ئاشتیخوازم،بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.