زەبوورەکان12ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران وناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،حەوت جار پاڵێوراوە.7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت وهەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.