زەبوورەکان113ckb_bib

1هەلیلویا!ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،ستایشی ناوی یەزدان بکەن.2با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.3لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.
4یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە،شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.5کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،6ئەوەی دەچەمێتەوەهەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟
7ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،8بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.9ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.هەلیلویا!