زەبوورەکان112ckb_bib
1هەلیلویا!خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت،بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.2وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن،نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن.3سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی،ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.4لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە،بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن.5چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات،بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.6بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت،هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.7لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت،دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.8دڵی چەسپاوە و ناترسێت،لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت.9بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە،بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە.10بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت،ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە،ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.