زەبوورەکان110ckb_bib

زەبوورێکی داود.

1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:«لە دەستەڕاستم دابنیشە،هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.»
2یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.3گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.
4یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق
5خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.6لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.7پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.