زەبوورەکان11ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،زەبوورێکی داود.

1من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،2چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن وتیر دەخەنە بەر کەوان،بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.3کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»
4یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،تەختی یەزدان لە ئاسمانە،تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات وچاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.5یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.6پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.
7لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.