زەبوورەکان108ckb_bib
گۆرانییەک. زەبوورێکی داود.
1ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە،بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.2ئەی ساز و قیسارە، هەستن!من بەرەبەیانان هەڵدەستم.3ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،4چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە،دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.6بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.7خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم ودۆڵی سوکۆت دەپێوم.8گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،ئەفرایم کڵاوی منە،یەهودا داری دەسەڵاتی منە.9مۆئاب دەستشۆرمە،پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»10کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟11ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە وئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟12یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.13لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.