PRO
31
/
ckb_bib
قسەی لەموئێلی پاشا
1
قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:
2
گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!
گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!
3
هێزت مەدە ژنان،
ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.
4
ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،
بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،
بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،
5
نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،
مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.
6
ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،
شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.
7
با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،
ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.
8
بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،
بۆ مافی هەموو دەربەدەران.
9
دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،
پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.
بەشی کۆتایی31:9 هەر دێڕە هەڵبەستێک لە بەشی کۆتاییدا بە پیتێک دەستپێدەکات، بەپێی ڕیزبەندی ئەلفبێی عیبری.: ژنی خانەدان
10
کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟
نرخی لە یاقووت
info
گرانترە.
11
مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و
لە هیچی کەم نابێت.
12
ژنەکە بە درێژایی ژیانی
چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.
13
خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،
بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.
14
وەک کەشتی بازرگان وایە،
خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.
15
هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،
خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و
ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.
16
لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،
بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.
17
ناوقەدی توند دەبەستێت و
بازووی لێ هەڵدەکات.
18
دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،
بە شەو چرای ناکوژێتەوە.
19
خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و
تەشی لەناو لەپیدایە.
20
دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و
دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.
21
ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،
چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان
info
لەبەردایە.
22
چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،
کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.
23
مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،
لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.
24
ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،
پشتێن بۆ بازرگانان
info
دابین دەکات.
25
هێز و ڕێز بەرگی ئەون،
پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.
26
دەمی بە دانایی دەکاتەوە و
فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.
27
چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،
نانی تەمبەڵی ناخوات.
28
منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،
مێردەکەشی ستایشی دەکات:
29
«زۆر ژن خانەدان بوونە،
بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»
30
شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،
بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.
31
ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و
با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.
Powered by Seed Bible API
expand_more
Search
All books
Old Testament
New Testament
chevron_left
Previous Chapter
Books
search
Search
explore
Discover
share
Share
chevron_right
Next Chapter