پەندەکانی سلێمان2ckb_bib

سوودی دانایی

1ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،2هەتا گوێ بدەیتە دانایی ودڵت بدەیتە تێگەیشتن،3ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت ودەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،4ئەگەر وەک زیو داوات کرد ووەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،5ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت وناسینی خودا دەدۆزیتەوە،6چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.7دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت وقەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،8بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری وپاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.
9ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،هەموو ڕێڕەوێکی چاک،10لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە وزانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،11سەلیقە دەتپارێزێت وتێگەیشتن چاودێریت دەکات.
12دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،13ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوەتاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،14ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،15ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،گەوجن لە ڕێڕەویان.
16هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،17ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە وپەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.18بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن وڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.19هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە وناگەنە ڕێچکەی ژیان.
20کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ وڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،21چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن وتەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،22بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە وناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.