عۆبەدیا1ckb_bib
بینینەکەی عۆبەدیا
1بینینەکەی عۆبەدیا.یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئەدۆم ئەمە دەفەرموێت،هەواڵێکمان لەلایەن یەزدانەوە بیست،نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:«هەستن! هەستن بۆ جەنگ.»2«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،تۆ زۆر ڕیسوا دەبیت.3فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد ،ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە،ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ دامدەگرێتە سەر زەوی؟“4ئەگەر وەک هەڵۆ بەرز بیتەوە وئەگەر هێلانەت لەناو ئەستێرەکان دابنێیت،لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5«ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێتئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە!6ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن!7هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،بەڵام تۆ تێناگەیت.»8یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەو ڕۆژەدا،دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟9ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆنبە کوشتن لەناودەچن.10لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،ڕیسوایی داتدەپۆشێت،بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت.11ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکردکاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد ونامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی ولەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان.12بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت.13نابێت بچیتە ناو دەروازەی گەلەکەملە ڕۆژی کارەساتیان،یان بە ناخۆشییەکەیان دڵخۆش بیتلە ڕۆژی کارەساتیان،یان دەستت بۆ سامانەکەیان درێژ بکەیتلە ڕۆژی کارەساتیان.14نابێت لەسەر دووڕیانەکان بوەستیتبۆ کوشتنی دەربازبووەکانیان،نابێت هەڵاتووەکانیان ڕادەست بکەیتلە ڕۆژی تەنگانەیاندا.15«ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە.هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.16هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛دەخۆنەوە و دەخۆنەوە ووەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن.17بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،پیرۆز دەبێت،بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن.18بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر وبنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.19خەڵکی نەقەبچیای عیسۆ داگیر دەکەن،خەڵکی زوورگەکانیشخاکی فەلەستییەکان.دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد.20ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعاننهەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدندەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن.21ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆنبۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.