نەحەمیا12ckb_bib
کاهین و لێڤییەکان
1ئەمانەش ئەو کاهین و لێڤییانەن کە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوع سەرکەوتن:سەرایا، یەرمیا، عەزرا،2ئەمەریا، مەلوخ، حەتوش،3شەخەنەیا، ڕەحوم، مەرێمۆت،4عیدۆ، گینەتۆن، ئەبیا،5میامین، مۆعەدیا، بیلگا،6شەمەعیا، یۆیاریڤ، یەدایا،7سەلو، عامۆق، حیلقیا، یەدایا.
ئەمانە کاهینەکانی باڵا و هاوکارەکانیان بوون لە سەردەمی یەشوع.8ئەمانەش لێڤییەکان بوون: یێشوع، بەنوی، قەدمیێل، شێرێڤیا، یەهودا و مەتەنیا کە خۆی و یاریدەدەرەکانی سەرپەرشتی گۆرانیی سوپاسگوزارییان دەکرد.9هەروەها بەقبوقیا و عونی کە هاوکاریان بوون، لە کاتی خزمەتدا بەرامبەریان ڕادەوەستان.10یەشوع یۆیاقیمی بوو، یۆیاقیمیش ئەلیاشیڤی بوو، ئەلیاشیڤیش یۆیاداعی بوو،11یۆیاداعیش یۆناتانی بوو، یۆناتانیش یەدوەعی بوو.12لە سەردەمی یۆیاقیم گەورەی بنەماڵە کاهینەکان ئەمانە بوون:
مەرایا گەورەی بنەماڵەی سەرایا بوو، حەنەنیا گەورەی بنەماڵەی یەرمیا بوو،13مەشولام گەورەی بنەماڵەی عەزرا بوو، یەهۆحانان گەورەی بنەماڵەی ئەمەریا بوو،14یۆناتان گەورەی بنەماڵەی مەلوخ بوو، یوسف گەورەی بنەماڵەی شەخەنەیا بوو،15عەدنا گەورەی بنەماڵەی حاریم بوو، حەلقای گەورەی بنەماڵەی مەرێمۆت بوو،16زەکەریا گەورەی بنەماڵەی عیدۆ بوو، مەشولام گەورەی بنەماڵەی گینەتۆن بوو،17زکری گەورەی بنەماڵەی ئەبیا بوو، پیلتای گەورەی بنەماڵەی مینیامین و مۆعەدیا بوو،18شەموع گەورەی بنەماڵەی بیلگا بوو، یەهۆناتان گەورەی بنەماڵەی شەمەعیا بوو،19مەتەنەی گەورەی بنەماڵەی یۆیاریڤ بوو، عوزی گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو،20قەلای گەورەی بنەماڵەی سەلوی بوو، عێبەر گەورەی بنەماڵەی عامۆق بوو،21حەشەڤیا گەورەی بنەماڵەی حیلقیا بوو، نەتەنێل گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو.22ئەوانەی کە لە سەردەمی ئەلیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یەدوەع، گەورەی بنەماڵەکانی لێڤی و کاهینەکان بوون، لە پاشایەتییەکەی داریوشی پاشای فارس تۆمار کران.23ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران.24هەروەها ڕابەری لێڤییەکان ئەمانە بوون: حەشەڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی کوڕی قەدمیێل لەگەڵ هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە بەرامبەریان ڕادەوەستان بۆ ستایشکردن و سوپاسگوزاری، نۆبەت بە نۆبەت، بەپێی فەرمانی داودی پیاوی خودا.25مەتەنیا، بەقبوقیا، عۆبەدیا، مەشولام، تەلمۆن و عەقوڤ دەرگاوان بوون، پاسەوانی کۆگاکانی دەروازەکانیان دەکرد.26ئەمانە لە سەردەمی یۆیاقیمی کوڕی یەشوعی کوڕی یۆچاداق خزمەتیان دەکرد، هەروەها لە سەردەمی نەحەمیای پارێزگار و عەزرای کاهین، کە مامۆستای تەورات بوو.