ناحوم3ckb_bib

قوڕبەسەر نەینەوا

1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،سەراپای درۆیە،پڕ لە تاڵانە،نێچیری لێ نابڕێت!2شریقەی قامچی،خشەخشی چەرخ،غاردانی ئەسپ وهەڵبەزینی گالیسکە!3سوارەکان پێشدەکەون،بڵێسەی شمشێر وبروسکەی ڕم!زۆری برینداران وزۆری کوژراوان،تەرمی بێشومار،خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.4هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە،ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە،ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە،بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.
5یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم.دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت،ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم وپاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن.6پیسایی فڕێدەدەمە سەرت،ڕیسوات دەکەم ودەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی.7جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟»
8ئایا لە شاری تیب چاکتریت،دانیشتووی سەر نیل،ئاو چواردەوری دابوو؟ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست،ئاوەکان شوورای بوون.9کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون،پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون.10بەڵام ئەو بە دیل گیرا وڕاپێچ کرا،منداڵەکانی پارچەپارچە کرانلەسەر سووچی هەموو شەقامێک.لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا وهەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران.11هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت،خۆت دەشاریتەوە ولە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن.
12هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرنبە یەکەم بەرەوە،کە بتەکێن بەردەبنەوەبۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات.13تەماشای سەربازەکانت بکە،هەموویان وەک ژنن!دەروازەکانی خاکەکەتبۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت،ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت.
14ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت،قەڵاکانت بەهێز بکە!بڕۆ ناو قوڕەوە،قوڕ بشێلە وخشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە!15لەوێدا ئاگر دەتخوات،شمشێر دەتبڕێت ووەک پۆلە کوللە دەتخوات.وەک پۆلە کوللە زیادبە،زیادبە وەک پێکوڕە!16بازرگانەکانی خۆتلە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد،بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن.17پاسەوانەکانت وەک کوللەن،ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن،کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون،بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن،کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون.
18ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن،گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن.گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون،کەس نییە کۆیان بکاتەوە.19شکانەکەت ناگیرێتەوە،برینەکەت ساڕێژ نابێت.هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستنلە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن،چونکە کێ نەیچێشتووەخراپەی بەردەوامی تۆ؟