میخا5ckb_bib

بەڵێنی دەرکەوتنی فەرمانڕەوایەک لە بێت‌لەحمەوە

1ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،چونکە گەمارۆ دراوین.بە گۆچان لە ڕوومەتیڕابەری ئیسرائیل دەدەن.
2«بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە،هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێتئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،لە ئەزەلەوەیە.»
3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکاتهەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوەبۆ لای نەوەی ئیسرائیل.
4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکاتبە هێزی یەزدان،بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.جا بە ئاسوودەیی دەژین،چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.
5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان وپێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،لەگەڵ هەشت میر.6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن وخاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان وکاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.
7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات وبۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،لەنێو چەندین گەل،وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت وهەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.10یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم وگالیسکەکانت تێک دەشکێنم.11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم وهەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم ولەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم ولەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،ئیتر کڕنۆش نابەیتبۆ دەستکردی دەستەکانت.14ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم وشارەکانت وێران دەکەم.15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوەلەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»