میخا4ckb_bib

کێوی یەزدان

1لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وگەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.2زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.4هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی ولەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،کەس نایترسێنێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی.5هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوەبۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر.

پلانی یەزدان

6یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە وڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،هەروەها ئەوانەی سزام داون.7شەلەکان دەکەمە پاشماوە،دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکاتلەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە.8تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،ئەی قەڵای سییۆنی کچ،هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.»
9ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ئایا پاشات نییە،یان ڕاوێژکارت مردووە؟10ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێوەک ژنی ژانگرتوو،چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە ولە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.دەچیتە بابل،لەوێ دەرباز دەکرێیت.لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوەلە دەستی دوژمنەکانت.
11بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوەلە دژی تۆ کۆدەبنەوە.دەڵێن: «با گڵاو بێت،با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.»12بەڵام ئەوان نازاننبیرکردنەوەی یەزدان چییە،هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.13«ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم وچەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.