میخا1ckb_bib

1پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:
2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.

حوکمدان بەسەر سامیرە و ئۆرشەلیم

3ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.4چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە ودۆڵەکان شەق دەبەن،وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.5هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ئایا سامیرە نییە؟ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ئایا ئۆرشەلیم نییە؟
6«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە وبناغەکانی دەردەخەم.7هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن وهەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،هەموو بتەکانی وێران دەکەم.لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،دەدرێتەوە لەشفرۆش.»

گریان و شیوەن گێڕان

8لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.وەک چەقەڵ دەلورێنم ووەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،9چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،بەڵکو یەهوداش تووش بوو،گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،هەتا ئۆرشەلیم هات.10ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،لە بێت‌عۆفراداخۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.11ئەی دانیشتووانی شافیربە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.بێت‌ئێچەل دەگریێتبەڵام ناتانپارێزێت.12دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن،چونکە لەلایەن یەزدانەوەبەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.13ئەی دانیشتووانی لاخیش،گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد.14لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەنبە مۆرەشەت گەت.یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییەبۆ پاشاکانی ئیسرائیل.15داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،ئەی دانیشتووانی مارێشا ،ئەوەی شکۆی ئیسرائیلەدێتە عەدولام.16سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕانلەسەر منداڵە نازدارەکانتان،وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.