شینەکانی یەرمیا4ckb_bib
1چۆن زێڕ ڕەونەقی خۆی لەدەستدات،زێڕی بێگەرد گۆڕا!بەردەکانی پیرۆزگا پەرشوبڵاو بوونەوەلەسەر سووچی هەموو شەقامێک.2چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن،ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران،ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران،دەستکردی دەستی گۆزەکەر!3تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیانبۆ ئەوەی شیریان پێبدەن،بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقەوەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی.4لەبەر تینووێتیشیرەخۆرە زمانی بە مەڵاشوویەوە نووسا.منداڵەکان داوای نان دەکەن،بەڵام کەس نییە بۆیان بشکێنێت.5ئەوانەی خواردنی خۆشیان دەخواردلە شەقامەکاندا وێران بوون،ئەوانەی لەناو جلوبەرگی ئەرخەوانی بەخێو دەکرانلەسەر زبڵدانەکان پاڵ دەدەنەوە.6سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوولە سزای گوناهەکەی سەدۆم،ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بووبێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت.7میرەکانیان لە بەفر بێگەردتر بوون،لە شیر سپیتر بوون،جەستەیان لە یاقووت سوورتر بوو،وەک یاقووتی شین بوون.8بەڵام ئێستا ڕەنگیان لە ڕەژوو ڕەشترە،لە شەقامەکاندا ناناسرێنەوە.پێستیان بە ئێسکیانەوە نووساوەوەک تەختەدار وشک هەڵگەڕاوە.9ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوونلەوانەی بە قاتوقڕی مردن.ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت،چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو.10دایکە میهرەبانەکانبە دەستی خۆیان منداڵەکانیان لێنا،کردیان بە خۆراککاتێک گەلەکەم لەناوچوو.11یەزدان تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت،هەڵچوونی بە جۆشی خۆی هەڵدەڕێژێت.ئاگرێکی لە سییۆن بەرپا کردبناغەکانی سووتاند.12پاشاکانی زەوی و هەموو دانیشتووانی جیهانباوەڕیان نەکردکە دوژمن و ناحەزدێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمەوە.13بەڵام لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی وتاوانی کاهینەکانی ڕوویدا،ئەوانەی لە ناوەڕاستیداخوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت.14بە شەقامەکاندا وێڵ بوونوەک کوێر.خۆیان بە خوێن گڵاوکرد،کەس ناتوانێت دەست لە جلەکانیان بدات.15خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە!دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!»کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون،لەناو گەلاندا گوتیان،«جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.»16یەزدان خۆی پەرتەوازەی کردن،ئیتر چاودێرییان ناکات.خەڵک ڕێزیان لە کاهینەکان نەگرت،لەگەڵ پیرەکان میهرەبان نەبوون.17سەرباری ئەمەش، ئێمە چاومان کزبووبێهوودە لە چاوەڕوانی یارمەتی،لە قوللەکانمان چاوەڕێ بووینبۆ گەلێک کە ناتوانێت ڕزگارمان بکات.18تەڵەیان بۆ هەنگاوەکانمان ناوەتەوەبۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانماندا هاتوچۆ نەکەین.کۆتاییمان نزیک بووەوە، چەند ڕۆژێکمان ماوە،چونکە کۆتاییمان هات.19ئەوانەی ڕاویان دەناین سووکتر بوونلە هەڵۆکانی ئاسمان،بەسەر چیاکاندا شوێنمان کەوتن،لە چۆڵەوانیدا بۆسەیان بۆمان نایەوە.20پاشای دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەوەی هەناسەی ژیانمانە،لە بۆسەکانیان گیرا،ئەوەی گوتمان، لە سێبەری ئەودالەنێو گەلان دەژین.21ئەی کچی ئەدۆم، دڵخۆش و دڵشادبە،ئەی دانیشتووانی خاکی عوچ.بەڵام جامەکە بەسەر تۆشدا تێدەپەڕێت،سەرخۆش دەبیت و ڕووت دەبیتەوە.22ئەی سییۆنی کچ، سزای تاوانەکەت تەواو دەبێت،ڕاپێچکراوییەکەت درێژ ناکاتەوە.بەڵام ئەی ئەدۆمی کچ، سزای تاوانەکەی تۆ دەدات،گوناهەکەت ئاشکرا دەکات.