شینەکانی یەرمیا3ckb_bib
1من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینیبە گۆچانی تووڕەیی ئەو.2منی بە پێش خۆی دا ومنی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.3بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوەبە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.4گۆشت و پێستی منی پیرکرد،ئێسکەکانی شکاندم.5دەوری گرتم و گەمارۆی دامبە ژەهر و ناخۆشی.6ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بموەک ئەوانەی لەمێژە مردوون.7لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم،زنجیرەکانی منی قورس کرد.8هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم،بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.9بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت،ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.10وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە،وەک شێرێک خۆی مات دەکات،11منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم،منی وێران کرد.12کەوانەکەی ڕاکێشامنی کردە نیشانەی تیرەکانی.13تیرەکانی تیردانەکەیلە دڵم چەقاند.14هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن،بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن.15تێری کردم لە تاڵی،زەقنەبووتی دەرخوارد دام.16بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد،منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە.17من لە ئاشتی بێبەش کراوم،سەرکەوتنم لەبیرچووەوە.18ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما،هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.»19دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم،وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.20بە باشی بەبیرم دێتەوە،لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.21بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم ولەبەر ئەوە هیوام هەیە:22بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.23ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.24بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە،لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»25یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.26باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکاتبۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.27باشە پیاو نیر هەڵبگرێتهەر لە تەمەنی منداڵییەوە.28با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت،چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.29با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ،لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.30با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات،با تێربێت لە ڕیسوایی.31چونکە کەس بۆ هەتاهەتایەلەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.32لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات،بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.33ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات ودڵتەنگی ناکات.34تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەویلەژێر پێ،35یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆیلەبەردەم خودای هەرەبەرز،36یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری،ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟37کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ،ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟38ئایا ڕوودانی چاکە و خراپەبە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟39بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکاتکاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟40با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە وبگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.41با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوەبۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین:42«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین،تۆش لێمان خۆش نەبوویت.43«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین،بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت.44بە هەور خۆت داپۆشیبۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.45ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراولەنێو گەلان.46«هەموو دوژمنانماندەمیان لێمان کردەوە.47ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا،لەناوچوون و وێرانی.»48چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژنلەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.49چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستنبەبێ پسانەوە،50تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوەتەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.51ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەداتلەبەر ئازاری کچانی شارەکەم.52ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆوەک چۆلەکە ڕاویان کردم.53بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ،بەردیان تێمگرت.54نوقومی ئاو بووم،گوتم: «خەریکە بمرم.»55ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوەبە ناوی تۆوە نزا دەکەم.56گوێت لە دەنگم بوو:«گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.»57ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە،فەرمووت: «مەترسە!»58ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد،ژیانی منت کڕییەوە.59ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی.دادوەری کێشەکەم بکە!60هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی،هەموو پیلانەکانیان لە دژی من.61ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو،هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛62ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی منباسی دەکەن و دەیچرپێنن.63تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان،بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن.64ئەی یەزدان، سزایان بدە،بەپێی کردەوەکانی دەستیان.65پێچە لەسەر دڵیان دابنێ،با نەفرەتت لەسەریان بێت!66بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببەلەژێر ئاسمانی یەزداندا.