شینەکانی یەرمیا2ckb_bib
1چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشیبە هەوری تووڕەییەکەی!لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدابۆ سەر زەوی،لە ڕۆژی تووڕەییداتەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.2پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە،هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی،بە تووڕەیی خۆیقەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند.پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرددایگرتنە سەر زەوی.3بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوەهەموو هێزی ئیسرائیل.دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوەلەبەردەم دوژمن.ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند،هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.4وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا،دەستی ڕاستی ئامادە کرد.وەک ناحەز لەناوی بردهەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد.لەناو چادرەکەی سییۆنی کچتووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت.5پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات،ئیسرائیلی هەڵلووشی.هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی،قەڵاکانی ڕووخاند.شیوەن و ماتەمی زۆر کردبۆ یەهودای کچ.6کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما،شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند.یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوەڕۆژی شەممە و جەژنەکان.بە تووڕەیی خۆیپاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.7پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە،وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا.دیواری کۆشکەکانیڕادەستی دوژمنەکانی کرد.لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕیوەک لە ڕۆژی جەژندا.8شووراکانی سییۆنی کچیەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت.بە گوریس پێوای ودەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە.سەنگەر و دیواری هێنایە گریان وپێکەوە ڕووخان.9دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون،شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی.پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون،فێرکردنی موسا نەماوە،هەروەها پێغەمبەرەکانیشیهیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.10پیرەکانی شاری سییۆنبە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن،خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن،جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن.پاکیزەکانی ئۆرشەلیمسەریان دادەنەوێنن.11چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن،دڵم توندە،جەرگ بڕاوملەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو،لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆرانلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.12بە دایکیان دەڵێن:«کوا نان و ئاو ؟»کاتێک وەک بریندارلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە،کاتێک ڕۆحیان دەردەچێتلەناو باوەشی دایکیان.13چیت پێ بڵێم؟ئەی ئۆرشەلیمی کچ،بە چیت بچووێنم؟بە چی بەراوردت بکەم،بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە،ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟وێران بوونت وەک دەریا قووڵە.کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟14بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانتدرۆ و فریودەر بوو،تاوانی تۆیان دەرنەخستبۆ ئەوەی لە ڕاپێچکردن بتپارێزن.بەڵکو سروشیدرۆ و هەڵخەڵەتێنەریان بە تۆ گەیاند.15هەموو ئەوەی بەوێدا تێدەپەڕێتبە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەت بۆ لێدەدات،فیکە لێ دەدەن و سەر بادەدەنلەبەر ئۆرشەلیمی کچ،دەڵێن: «ئەمە شارەکەیەکە پێی دەگوترا تەواوی جوانی ومایەی دڵخۆشی هەموو زەوییە؟»16هەموو دوژمنەکانتدەمیان لێت دەکرێتەوە،فیشکەیان دێت و ددانیان لێت جیڕدەکەنەوە،دەڵێن: «هەڵمانلووشی.بێگومان ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی بووین،پێی گەیشتین و بینیمان.»17یەزدان ئەوەی مەبەستی بوو کردی،قسەی خۆی بەجێگەیاند،ئەوەی لە ڕۆژانی کۆنەوە بەڵێنی پێیدا.بەبێ بەزەیی تۆی ڕووخاند،دوژمنی پێت خۆشکرد،هێزی ناحەزانی تۆی پتەو کرد.18دڵی خەڵکەکەبۆ پەروەردگار هاوار دەکات.ئەی شووراکانی سییۆنی کچ،با فرمێسکەکانت وەک ڕووبار بڕژێتبە شەو و بە ڕۆژ.خۆت مەبووژێنەوە،چاوەکانت پشوو نەدات.19هەستە، بە شەو هاوار بکە،لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن.وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژەلەبەردەم پەروەردگار.دەستت بۆی بەرز بکەوەلە پێناوی ژیانی منداڵەکانت،ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوەلەسەر سووچی هەموو شەقامەکان.20«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە،ئەمەت بە کێ کردووە؟ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات،منداڵی باوەشی؟ئایا کاهین و پێغەمبەرلە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟21«گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتنلەسەر زەوی شەقامەکان،پاکیزە و لاوەکانمبە شمشێر کوژراون.لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت،ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی.22«هەروەک بۆ ڕۆژی جەژن بانگهێشتت کردبن،ئاوا لە دژی من لە هەموو لایەکەوە بانگی تۆقینت کرد.لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدانکەس ڕاینەکرد و کەس دەرباز نەبوو،ئەوانەی لە باوەشم کردن و بەخێوم کردن،دوژمن لەناوی بردن.»