یۆئێل1ckb_bib

1پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات:

هێرشی کوللە

2ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن،ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن.ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوەیان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟3ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە،کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان،کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان.4ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوەکوللەی گەورە لووشیان دا،ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوەپێکوڕە لووشیان دا،ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوەوردە کوللەی لووشیان دا.
5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،چونکە لە دەمتان بڕاوە.6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،بەهێز و بێشومارە،ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە وکەڵبەی شێرە مێی هەیە.7دار مێوەکەمی وێران کردووە ودار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،لقەکانی سپی بوونەوە.
8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.9پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی یەزدان بڕایەوە،کاهینەکان دەلاوێننەوە،ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.10کێڵگەکان وێران بوون،خاک شیوەنی گێڕا،چونکە دانەوێڵە فەوتا،شەرابی نوێ نەما،ڕۆن لە هیزە بڕا.
11ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،بۆ گەنم و جۆ،چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.12دار مێو وشک هەڵگەڕا ودار هەنجیر سیس بوو،دار هەنار و خورما و سێو،هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.

بانگەوازی تۆبەکردن

13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،پیران کۆبکەنەوە،هەموو دانیشتووانی خاکەکەشبێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،هاوار بکەن بۆ یەزدان.
15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟17تۆوی دانەوێڵەکانلەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،کۆگاکان چۆڵ کران،ئەمبارەکان وێران کران،چونکە دانەوێڵە وشک بوو.18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،چونکە لەوەڕگایان نییە،تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.
19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە وئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.