ئەیوب7ckb_bib
1«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە،ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟2وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە وکرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی،3ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات وشەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم.4کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم: ”کەی بێت هەستم،“شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم.5گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی،پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە.6«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە وبێ هیوا کۆتایی دێت.7ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە وئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن.8ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت،چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت.9هەور پەرت دەبێت و نامێنێت،بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە.10ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی ودەوروپشتی لە یادی دەکەن.11«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم،لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم،لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم.12بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟13ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە،جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە،14بە خەون دەمترسێنیت وبە مۆتەکە دەمتۆقێنیت.15لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت،مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە.16توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم،وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە.17«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت وهەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی،18هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە وهەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟19هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت ومۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟20ئەگەر گوناهیشم کردبێت،کە تۆ چاودێری مرۆڤیت،ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟21ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت وتاوانم ناسڕیتەوە؟چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم وبەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.»