ئەیوب5ckb_bib
1«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟2قین گێل دەکوژێت وبەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.3من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:4با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.5دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،6چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت وچەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد وکێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن وکارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت وئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.12ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوەبۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.13ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.14لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.15ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار ولە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.16جا زەلیل بە هیوا دەبێت وناڕەوا دەمی دادەخات.17«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.18لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.19لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات ولە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە ولە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.21لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.22بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت ولە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،23چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت وئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.24جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە وسەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.25ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن ونەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.26لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوەوەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.27«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»