ئەیوب39ckb_bib

1«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟2ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریتیان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟3چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن وبەچکەکانیان دەبێت.4بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان.
5«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد ومێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟6ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی وخوێڵێنم کردە ژینگەی.7بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت،گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت.8لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت،بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک.
9«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکاتیان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟10ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟11ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنەیان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟12ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت وبۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟
13«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات،ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟14وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت وخۆڵ گەرمیان دادەهێنێت،15لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات وئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن.16لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات،17چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە،لە تێگەیشتن بەشی نەداوە.18کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن،بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت.
19«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیتیان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟20ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات ودەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟21بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت،بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت.22بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە.23تیردان شەقەشەقی بێت وخەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە.24بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات،هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت.25لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت: ”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات،هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ.
26«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت وڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟27یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت وهێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟28لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە،هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی.29لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە وچاوەکانی لە دوورەوە دەبینن.30بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن،لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.»