ئەیوب38ckb_bib

یەزدان قسە دەکات

1یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:2«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات وڕاوێژی من تێک دەدات؟3ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،پرسیارت لێ دەکەم ووەڵامم بدەوە.
4«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.5کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟6بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،7کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد وهەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟
8«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە،9کە هەورم کردە بەرگی وهەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی،10کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند ودەروازە و شمشیرەم بۆ دانا،11فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟
12«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت،13هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت وبەدکارانی لێ بتەکێنێت؟14وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت.15ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت ودەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت.
16«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا وبەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟17ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوونیان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟18ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ.
19«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟20ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت وڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟21لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت!
22«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفریان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە،23ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟24لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت وبای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟25کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو وڕێچکە بۆ باوبۆران؟26بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە،27بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،وا بکات گیای لێ بڕووێت.28ئایا باران باوکی هەیە؟ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟29بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،30کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت وڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟
31«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیتیان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟32ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت،یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟33ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟
34«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوەهەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟35ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،جا بڕۆن و بڵێن: ”ئەوەتاین ئێمە“؟36کێ دانایی دەبەخشێتیان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟37کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێتیان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت،38کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێتیەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟
39«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیتیان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە،40کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە وخۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟41کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکاتکە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا ولەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟