ئەیوب37ckb_bib

1«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات ولە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.2بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمیگوێ شل بکە!3لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.4لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.کاتێک دەنگ دەداتەوەبروسکەکەی ڕاناگرێت.5خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.6بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“7مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.8گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە ولەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.9لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت ولە باکووریشەوە سەرما.10لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت وسەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.11هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.12بەگوێرەی خواستی ئەولەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێنهەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.13هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.
14«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.15ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟16ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟17ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخواتبە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،18ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟
19«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.20ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟21ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکاتکە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوەدوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.22لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،خودای شکۆدار و سامناک دێت.23ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.24لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»