ئەیوب36ckb_bib

1دیسان ئەلیهو گوتی:2«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەمکە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.3زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم وڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.4بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.
5«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.6خراپەکار ناژیێنێت ومافی زەلیلان دەدات.7چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت وهەتاسەر پایەداریان دەکات.8ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،9کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،چونکە لووتبەرز بوون.10گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە وفەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.11ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،ڕۆژگاریان بە باشە وساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.12ئەگەر گوێش نەگرن،بە شمشێر لەناودەچن وبە نەزانی دەمرن.
13«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.14لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکانلە گەنجیێتیدا دەمرن.15بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی ولە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.
16«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێتبەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست وسەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.17بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.18ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.19ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتنلە تەنگانە دەتپارێزێتیان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟20تامەزرۆی شەو مەبە،هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.21ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.
22«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.کێ وەک ئەو مامۆستایە؟23کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“24لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.25هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.26خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین وژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.
27«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛28لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆربەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.29ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکاتیان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟30ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات وقووڵایی دەریا دادەپۆشێت،31چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات وبە پڕی خواردن دەدات.32بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت وفەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.33گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.