ئەیوب35ckb_bib
1ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:2«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“3لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“4«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.5تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.6ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە وئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟7ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟8خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە وڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.9«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.10ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،11ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی ولە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“12کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،وەڵام ناداتەوە.13خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،توانادارەکە تەماشای ناکات.14ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێتئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی ودەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،15هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات وگوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.16بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە وبەبێ زانین قسەی زل دەکات.»