ئەیوب34ckb_bib
1ئیتر ئەلیهو گوتی:2«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان،گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن،3چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوەوەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.4با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە ولەنێو خۆمان بزانین چی باشە.5«ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم،بەڵام خودا مافی منی داماڵی.6لە کاتی دادگاییمبە درۆ دەخرێمەوە وبرینەکەم ساڕێژ نابێتلەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“7چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و8پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت ولەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟9لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤجێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“10«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان.خراپە لە یەزدان بە دوورە وستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا،11چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە وپیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات.12جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە.13کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی وکێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟14ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوەڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە،15هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن ومرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە.16«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە،ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە.17ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟18ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت: ”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان: ”ئەی خراپەکاران!“19ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات ودەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت،چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟20لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ.21«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت.22نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ،کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە.23پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات،هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن.24دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت وخەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت.25لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات،بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن.26لەبەر ئەوەی خراپەکارنلەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات،27چونکە لەدوای ئەو لایاندا ولە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە،28بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات،بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو.29بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت،کێ هەیە تاوانباری بکات؟ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات30بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات ونەبێت بە تەڵە بۆ گەل.31«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم،32ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە،ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“33ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە،لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟تۆ هەڵدەبژێریت نەک من،ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت.34«تێگەیشتووان پێم دەڵێن،ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن:35”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات وقسەکانی بەبێ وریاین.“36خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوەلەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران!37یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات وزیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»