ئەیوب33ckb_bib

1«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.2ئەوەتا من دەمم کردەوە؛قسەکانم لەسەر زمانی منن.3قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.4ڕۆحی خودا دروستی کردم،هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم.5ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە وهەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.6لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،لە قوڕ دروستکراوم.7ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت وزۆرکردنم لێت بارت گران بکات.
8«تۆ لەبەردەمم گوتت،من بە وردی گوێم لێت بوو،9گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،بێگەردم و تاوانم نییە.10لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە وبە دوژمنی خۆی دامدەنێت.11پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“
12«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.13بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“14بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،کەس ڕامانی ئەوە ناکات.15لە خەون، لە بینینی شەودا،کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێتلە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،16ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە وبە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،17تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە ولە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.
19«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت وململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،20ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە ونەوسیشی لە خواردنی خۆش.21گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.22گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.23لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزارتاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،24لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.25با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“26ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.27دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،بەڵام سزا نەدرام لەسەری.28خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“
29«خودا هەموو ئەمانە دەکات،دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،30بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ وتاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.
31«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!بێدەنگ بە من قسە دەکەم.32ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.33ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»