ئەیوب32ckb_bib

ئەلیهو

1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:«من تەمەنم کەمە وئێوەش پیرن؛لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسامبیروڕای خۆمتان پێ بڵێم.7گوتم: ”با تەمەن قسە بکات وبا زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“8بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت.9تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین وتەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن.
10«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم.11ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە12لێتان وردبوومەوە.بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە ووەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە.13لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“14ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە ومنیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە.
15«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛قسەیان لێ داماڵرا.16ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟17ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم،18چونکە پڕم لە قسەکردن وڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛19ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت.20قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە.21لایەنگری کەس ناکەم ومەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛22چونکە زمانلووسی نازانمجارێ دروستکەرەکەم نامبات.