ئەیوب22ckb_bib

وەڵامی سێیەمی ئەلیفاز

1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟
4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات وتۆ دەداتە دادگا؟5ئایا خراپەکانت زۆر نین وتاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت وجلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.7ئاوت نەدا بە تینوو وئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد ودەستی هەتیوانت شکاند.10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە وترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت ولافاوێک داتدەپۆشێت.
12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێتکە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیتکە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن وسامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“
21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە وقسەکانی بخە دڵتەوە.23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ وزێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت وبە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،ڕووت لە خودا دەکەیت.27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»