ئەیوب19ckb_bib

قسەی شەشەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن وبە قسە وردم دەکەن؟3ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم.4گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە.5ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن وشەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن،6ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە وتۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا.
7«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.8ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.9شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی وتاجەکەی سەرمی لێکردەوە.10لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم وهیوای منی وەک دار هەڵکەند.11تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند وبە دوژمنی خۆی دانام.12پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن وسەنگەریان لە دژی من لێدا ولە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند.
13«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە وناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە.14خزمەکانم وازیان لێ هێنام وئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم.15میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.16بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە.17بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم وقێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم.18تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،کە هەستم، باسی من دەکەن.19هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە وئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە.20ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە وبە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم.
21«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،چونکە دەستی خودا لێی داوم.22بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟لە گۆشتم تێر نابن؟
23«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا،24خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یانبۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران.25بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە ولە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.26پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.27ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم وچاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم!
28«ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»