ئەیوب17ckb_bib
1ڕۆحم شکا،ڕۆژگارم کوژایەوە،گۆڕ چاوەڕێی منە.2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان وناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.6«منی کردە پەندی گەلان وبووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن وبێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت وئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم12شەو دەکەن بە ڕۆژ،لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم ولە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“15ئیتر ئومێدم کوا؟کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»