ئەیوب14ckb_bib

1«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژنڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە.2وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت.3ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟4کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟بێگومان کەس!5جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت وژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت وکاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت،6ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی.
7«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کەئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە ولقوپۆپی تازە دەربکات.8ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت وبنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت،9هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات ووەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات.10بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت.11هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن وڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت،12هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەتهەتا ئاسمان نامێنێت.
13«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم ودەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم وبەبیرت دەهاتمەوە!14ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە.15بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد.16بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت.17یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،تاوانەکەم دەشاریتەوە.
18«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت،19ئاو بەرد دەسووێنێت ولافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت.20بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت.21ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە.22تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات وداخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»