ئەیوب13ckb_bib

1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛من لە ئێوە کەمتر نیم.3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن وبۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.7ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟8ئایا لایەنگری دەکەن،یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟9ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچنیان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟10بێگومان سەرزەنشتتان دەکاتئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.11ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت وترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟12یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە وبەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.
13«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم وئەوەی بەسەرم دێت با بێت!14بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟15ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.16هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.17بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن وئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.18ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.19کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟
20«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،ئیتر لەبەردەمت ون نابم.21دەستت لێم دووربخەوە وبا سامی تۆ نەمترسێنێت.22ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.23چەند تاوان و گوناهم هەیە؟یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.24بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە وبە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟25ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟26تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت ولەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.27جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە وچاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم وشوێن پێیەکانم دەپشکنیت.
28«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.