ئەیوب12ckb_bib

قسەی چوارەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«ڕاستە ئێوە گەلێکن،بە مردنتان داناییش دەمرێت،3بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە،من لە ئێوە کەمتر نیم.ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟
4«لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە،بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم،هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی!5کەسێکی دڵنیاگاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات.6چادری تێکدەران ئارامە وئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن،بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.
7«بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن،هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛8یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات،ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن.9کام لەمانە نازانێت کەدەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟10ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک وڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟11ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە ومەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟12لە ڕیش سپیێتی دانایی ولە تەمەن درێژیش تێگەیشتن.
13«دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە،ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون.14ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە،ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە.15ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت،بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات.16هێز و دانایی لەلای ئەوە،چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون.17ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات،دادوەران تووشی شێتی دەکات.18کۆتی پاشاکان دەکاتەوە وناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە.19کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات وپتەوەکان سەرەوژێر دەکات.20ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات،ژیری لە پیران دەستێنێتەوە.21سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت وپشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە.22قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات وسێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات.23نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات،نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات.24مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە ولە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات.25لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە،وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون.