ئەیوب11ckb_bib

وەڵامی یەکەمی چۆفەر

1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟3ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟4بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە ومن لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“5بەڵام خۆزگە خودا دەدوا ولێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و6نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت.
7«ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟8ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟9پێوانەکەی لە زەوی درێژترە ولە دەریاش پانترە.
10«ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە وتۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟11بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن وخراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟12بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتووهەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.
13«ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت ودەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە،14ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە ونەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت،15ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت وچەسپاو دەبیت و ناترسیت.16چەرمەسەری لەبیر دەکەیت ووەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە.17ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت وتاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت.18دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت.19خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات وزۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە.20بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن وپەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»